نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
تا دێت دادەبەزێت
نرخی نەوت هاتە خوار 65 دۆلار
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و هاتە خوار 65 دۆلار و ئەوەش دواى ئەوەى لە یەکەم رۆژى هەناردەى نەوت شەش رۆژ پێش ئێستا نرخى یەک بەرمیل 70 دۆلارى تێپەڕاند.
ئەمڕۆ هەینی، 3.10.2025، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە 64 دۆلار و 53 سەنت، مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى مانگی رابردوو، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.