لە کردنەوەی شەقامەوە دەستیپێکرد
گەڕەکی سەربەخۆی کەرتی 2000ـی سێبەردان خزمەتگوزاری پێگەیشت
964+
توان نەقی
گەیاندنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەرەکی سەربەخۆی کەرتی 2000ی سێبەردان لە هەولێر دەستی پێکرد و دەیان شۆفڵ و حەفارە و گڵابە کاری تیادا دەکەن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر داهاتی خۆیان و بە رێژەی 15% دەستیکردووە بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەرەکی سەربەخۆیی کەرتی دوو هەزاری سێبەردان.
ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆژەکە لەئێستادا بریتییە لە کاری کردنەوەی شەقام و تێکەڵە رێژی بە نزیکەی 50 هەار مەتر دووجا بۆ گەرەکی ناوبراو.