لەبارەى بانگەشەى هەڵبژاردنەوە

هۆشدارى بە کاندیدان و هێزە سیاسییەکان دەدرێت

964+

وریا فەتاح

“هەر کاندید و لایەنێک، لەماوەى بانگەشەى هەڵبژاردن، پۆستەر لەو شوێنانە هەڵبواسێت کە ببێتە هۆى شاردنەوەى هێماکانى هاتوچۆ سزاى دەدەین”، ئەمە قسەى هاتوچۆى گەرمیانە.

لە هۆشدارییەکەیاندا، هاتوچۆى گەرمیان، ئاگاداری لایەنە سیاسیەکان و کاندیدەکان دەکاتەوە، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنە و پۆستەری کاندیدان و پارتەکان لەو جێگاو شوێنانە دانەنێن کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماکانی هاتووچۆ و گڵۆپی ترافیک لایتەکان، هەروەها پۆستەر لە سەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە دانەنێن کە ئاستەنگی هاتووچۆیی دروست ئەکات.

جەختیشکراوەتەوە، هەر کاندید و لایەنێک پێشێلکاریى ئەو رێنماییانە بکات، جگە لە لێکردنەوەى پۆستەرەکانیان، داواى یاسایشیان لەسەر تۆمار دەکرێت.

بڕیارە لەدواى کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە، بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەستپێبکات کە بڕیارە 11.11.2025، بەڕێوە بچێت.

گەنجێک لە کاتى لێکردنەوەى پۆستەر کارەبا گرتى و گیانى ل...

گەنجێک لە کاتى لێکردنەوەى پۆستەر کارەبا گرتى و گیانى لەدەست دا