گەشتوگوزاری هەڵەبجە پشتگیری كردووە

Kurdish کوتریپ رێگای شوێنە گەشتیارییەكانی كوردستانت بۆ ئاسان دەكات

964+
فەرهاد حەسەن

گەنجێكی هەڵەبجە ئەپڵیكەیشنێكی تایبەت بە ناوچە گەشتیارییەكانی تەواوی پارێزگاكانی كوردستان دروستكردووە، كارئاسانی بۆ گەشتیاران دەكات بۆ گەیشتنی بەم شوێنەكان، گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێت، ئەوان پشتگیریان كردووە.
Kurdish کوتریپ، پلاتفۆرمە گەشتیارییەكە هەروەكو لەناویدا نووسراوە، بۆ بەهێزکردنی بەکارهێنەران لە ئەزموونی گەشتەکانیاندا داڕێژراوە و زانیاری بەرفراوان و ورد بە بەکارهێنەرانی دەدات سەبارەت بە شوێنە سەرنجڕاکێشەکان، چالاکییەکان، و شوێنی نیشتەجێبوون، کە خزمەت بە ئاسانکردن و بەرزکردنەوەی تەواوی پرۆسەی پلاندانانی گەشتەکان دەکات بۆ گەشتیاران.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە پێشوازی لە گەنجەكە ئاری کریم مستەفا کرد و پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانی بۆ دوپات کردەوە.
باس لەوەكراوە، گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە سەرەتای باسكردنی بیرۆكەی ئەم ئەپڵیكەیشنە هاوکارو پشتیوانی گەنجەكە بوونە بە پێدانی داتا و زانیاری پێویست بۆ تەواوکردنی ئەپەکەی .
گەشتیاران و سەردانیکەرانی بۆ بینینی زانیاری و شوێنی مانەوە و خواردن و خواردنەوە و زانیاری پێویست لەسەر ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە و تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەتوانن سوود لەو بیرۆكەیە وەربگرن.

ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی له‌ چوار نوسینگه‌ك...

ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی له‌ چوار نوسینگه‌كه‌ى پاسه‌پۆرتى هه‌ولێر كارا كرا