لەجێى فڕۆکەخانەى سلێمانى

بەخێربێن بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى

964+

وریا فەتاح

ناوى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى، گۆڕدرا، هەموو شتێک تەواو بووە و تەنیا ئۆکەیەکى ماوە بۆ ئەوەى لۆگۆى ئێستا لێبکرێتەوە و لەسەرى بنوسرێت بەخێربێت بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى.

د محەمەد سابیر، بەڕێوەبەرى دامەزراوەى مام وردەکارییەکەى بۆ 964 باسکرد و وتى،”دوو ساڵە خەریکى ئەو بابەتەین، نەمانویست ئاشکرابێت هەتا لە رێوڕەسمێکدا ناوەکەى دەگۆڕین، بەڵام دوو هەفتە لەمەوبەر، رەزامەندى سەرۆک وەزیرانى عێراق هاتەوە و بڕیاردرا بە گۆڕینى ناوەکەى”.

“فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەگۆڕێت بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى، ئەمە وردەکارى گۆڕانکارییەکەیە و وەزارەتى گواستنەوەى عێراق و دەسەڵاتى فڕۆکەوانیەکەشى رەزامەندیان لەسەرى داوە”، دکتۆر محەمەد واى وت.

تەنیا یەک ئۆکەى ماوە

وەک ئەوەى سەرۆکى دامەزراوەى مام بۆ 964 روونى کردەوە، تەنیا رەزامەندى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى نێودەوڵەتین، هەر ئەو رەزامەندى بدات، لە رێوڕەسمێکى گەورەدا ناوى فڕۆکەخانەى سلێمانى دەگۆڕن.

پەیوەندى بە هەرێمى کوردستانەوە نییە

سەرچاوەیەکى باڵاى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم لەسەر ئەو بابەتە بە 964ـى وت،”گۆڕینى ناوى فڕۆکەخانە، جگە لە فەرمانى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق، رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانیشى پێویستە”، بەڵام محەمەد سابیر لەبارەى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران وتى،”ئەوە پەیوەندى بە هەرێمى کوردستانەوە نییە، ئەوەى پێى وایە رەزامەندى حکومەتى هەرێمى دەوێت، لە فیدڕاڵیەت تێنەگەیشتووە”.

گۆڕینى ناوى فڕۆکەخانەى سلێمانى بەناوى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى، دەبێتە یەکەم فڕۆکەخانە لەسەر ئاستى عێراق بەناوى کەسایەتییەکەوە ناوبنرێت، ئەوە لە کاتێکدایە لە وڵاتانى دەورووبەریش هەمان شت هەیە و چەندین فڕۆکەخانە بەناوى کەسایەتییە سیاسییەکانەوە ناونراون، لەوانە فڕۆکەخانەى ئیمام خومەینى لە تاران و فڕۆکەخانەى ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ.

یەکەمین گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەى مە...

یەکەمین گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەى مەدینەى منەوەرە و سلێمانى دەستیپێکرد