"رەشوەى وەرگرتووە"

ئەفسەرێکى دژەتیرۆرى عێراق بە شەش ساڵ زیندانى سزادرا

964+

وریا فەتاح

دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ تۆمەتبارێک دەرکرد کە خۆی وەک ئەفسەرێکی پلە “رائد” لە دەزگای دژەتیرۆری عێراق ناساندبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، تۆمەتبارەکە ئەو پلەیەی بەکار‌هێناوە بۆ ئەوەی بڕێک پارە لە یەکێک لە سکاڵاکارەکان وەربگرێت لە بەرامبەر هەوڵدان بۆ ئازادکردنی باوکی کە دەستبەسەر بوو، بەڵام نەک نەیتوانیوە کابرا ئازاد بکات، خۆیشى چووە زیندانەوە

جەختیشکراوەتەوە، بڕیاری دادگا پشتئەستوورە بە ماددەی یەکەم/ 1 و 2ی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983ی هەموارکراو.

جەختیشکراوەتەوە، بڕیاری دادگا پشتئەستوورە بە ماددەی یەکەم/ 1 و 2ـى بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983ی هەموارکراو.

لەمساڵدا یەک تۆن مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیراوە

لەمساڵدا یەک تۆن مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیراوە