چەند جۆرێکی مادەی هۆشبەر _ وێنە: 964
59 بازرگان لە عێراق دەستگیرکران
250 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە عێراق ئاشكرای كرد، لە ماوەی مانگی ئەیلولدا توانیویانە دەست بەسەر 250 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن و 59 بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیر بکەن .
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ یەكشە 28.9.2025 ئاماژەی بەوە دا، ئەو 59 بازرگانە نێودەوڵەتیی بوون و لە مەترسیدارترین بازنەکانی بازرگانی و بڵاوكردنەوە و بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر بوون لە ناوچەکەدا.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، ئەوانەی لەو بازرگانییە رەشە تێوەدەگلێن، رێگەی كۆتایی خۆیان هەڵبژاردووە، كە زیندانی هەتاهەتایی یان پەتی سێدارەیە، هیچ كەس و لایەنێك بە كەڵكیان نایەن.