لە نەجەف

هاوسەری عەلی سیستانی کۆچی دوایی کرد 

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ هاوسەری  ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، لە شاری نەجەف کۆچی دوایی کرد و سبەینێ بە خاک دەسپێردرێت.

سەرچاوە فەرمییە عێراقییەکان لە نەجەفەوە ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە هاوسەری گەورەمەرجەعی شیعە لە عێراق کۆچی دوایی کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لە مزگەوتی شێخ تەوسیە لە نەجەف بە خاک دەسپێردرێت و پرسەی بۆ دادەنرێت.

عەلی حوسێن سیستانی، لەدایکبووی 4ـی ئابی 1930 لە مەشھەد و لە نەجەف دادەنیشێت و یەکێکە لە رێبەرە گەورە و مەرجەعە باڵاکانی مەزهەبی شیعە لە عێراقدا.

سیستانی هۆشداری بۆ  خراپتربوونى دۆخى ناوچه‌كه‌ دەدات

سیستانی هۆشداری بۆ خراپتربوونى دۆخى ناوچه‌كه‌ دەدات