"بۆ دامەزراندن لە ئەولەویەتدان"

وەزیری پەروەردە: زیاتر لە 300 مامۆستای لەکارلادراومان داناوەتەوە

964+

دەشتی عارف – هەولێر

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، زیاتر لە 300 مامۆستای وانەبێژی لەکارلادراویان داناوەتەوە و ئێستاش بۆ دامەزراندن ئەوان لە ئەولەویەتدان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.9.2025 بەردی بناغەی کومەڵگەی پەروەردەیی و سەنتەری راهێنانی مامۆستایان له‌ ناحیه‌ی داره‌تووی هه‌ولێر دانرا و ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لەوێ بوو، پەیامنێری 964 چووە لای و سەبارەت بە چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو پرسیاری لێکرد کە ژمارەیان نزیکەی سێ هەزار مامۆستا دەبێت، ئەو وتی، “لە ماوەکانی رابردوودا زیاتر لە 300 مامۆستامان داناوەتەوە و لە هەر شوێنێکیش بۆشایی دروست ببێت، ئەولەویەتی دامەزراندن بە ئەوانە”.

دەربارەی فرۆشتنەوەی کتێبە دەرسییەکانیش، ئالان حەمە سەعید وتی، ساڵانە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە کتێبە کۆنەکان بە تەندەر دەفرۆشرێنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونە...

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونەوە

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە گەرمیان گردبوونە...

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە گەرمیان گردبوونەوە