60 موڵکن و بەیەک پاکیج دەفرۆشرێن

یەکشەممەی داهاتوو موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشرێن

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، یەکشەممەی داهاتوو موڵکەکانی کۆمپانیانی چاڤی لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشێت کە ژمارەیان 60 موڵکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “رۆژی یەکشەممە 5.10.2025 پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی ( کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت ) لەبەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە ژمارەیان 60 موڵکە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350  دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی زیادکردنەکە، هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان.

لیستی سەرجەم موڵکەکان  لە خوارەوە؛

پارکەکانی راوەستانی ئوتۆمبێل لە چاڤیلاند دادەخرێن

پارکەکانی راوەستانی ئوتۆمبێل لە چاڤیلاند دادەخرێن

هێزێکى پۆلیس لەناو پڕۆژەى چاڤیلاند جێگیرکرا

هێزێکى پۆلیس لەناو پڕۆژەى چاڤیلاند جێگیرکرا