سەرۆکی دەستەکە رایگەیاند

رێبەرێکی گەشتیاری بۆ دەرفەتەکانی وەبەرهێنان ئامادە دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێ، رێبەری دەرفتەکانی وەبەرهێنان دەربکات و سەرۆکی دەستەکەش دەڵێ، دەستەی گەشتوگوزار پابەندە بە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار وەک پایەی گەشەسەندنی بەردەوام و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری.

رێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNWTO)، رۆژی 27.9.2025ی هەموو ساڵێکی دیاریکردووە بۆ رۆژی جیهانی گەشتوگوزار و هەر ساڵەی لە وڵاتێک چالاکی تایبەت بەم بۆنەیە ئەنجام دەدرێت.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، گەشتوگوزار پردێکە لە نێوان گەلان، بزوێنەری دەرفەتی ئابوورییە و فاکتەرێکی بەهێزە بۆ ناساندنی شوناسی نەتەوەیی، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ بەبازاڕکردنی کەرتی گەشتوگوزار و ناساندنی هەرێمی کوردستان وەک روگەیەکی گەشتیاری.

وە، کەرتی گەشتوگوزار وەرچەرخانێکی مێژوویی بەخۆیەوە بینیووە لە رووی ژێرخان، زیادبوونی پڕۆژەکان و فرەچەشنکردنی چالاکییەکان، گەشتوگوزار رۆڵی کاریگەری بینیووە لە رەخساندنی دەرفەتی کار، ئەمە قسەی ئەمەل جەلالە.

لەبارەی زمان و دەرفەتی وەبەرهێنان، سەرۆکی دەستەکە دەڵێ، سەرجەم بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان پابەندکراون بە بەکارهێنانی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی، دەستەی گەشتوگوزار بە هاوکاری دەستەی وەبەرهێنان، رێبەرێکی تایبەت بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەری گەشتوگوزار ئامادە دەکات.

دەستەی گەشتوگوزار لە ئیسپانیان تا گەشتیاری نێودەوڵەتی...

دەستەی گەشتوگوزار لە ئیسپانیان تا گەشتیاری نێودەوڵەتی بهێنن