زیاتر لە 600 دار سیسه‌م و ژاڵه‌یان چاند
شه‌قامی 120 مه‌تری هەولێر سه‌وزتر ده‌كرێت
964+
ده‌شتی عارف
بە چاندنی دار سیسەم و ژاڵە شەقامی 120 مەتری هەولێری پایتەخت سەوزتر دەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 27.9.2025 تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان زیاتر لە 600 داریان لە جۆری سیسەم و ژاڵە لە شەقامی بازنەیی 120 مەتری چاندووه، ئەوەش به ئامانجی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر بەگشتی و شەقامی 120 مەتری بەتایبەتی.
هه‌ڵمه‌تی نەمام چاندن و سه‌وزكردنی ناو شاری هه‌ولێر، رۆژانە له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی و ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان بەڕێوەدەچێت، ئه‌مه به‌ده‌ر له پڕۆژه‌ی پشتێنەی سه‌وزاییه كه به‌شێوه‌ی بازنه‌یی ده‌ووری هه‌ولێر ده‌دات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
+2