سەنتەرێکی ئیتاڵی گرێبەستێکی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لەگەڵ هەولێر واژوو کرد - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپور
پێنج ساڵەیە
سەنتەرێکی ئیتاڵی گرێبەستێکی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لەگەڵ هەولێر واژوو کرد
964+
شۆڕش قادری
سەنتەرێکی ئیتاڵی گرێبەستێکی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لەگەڵ هەولێری پایتەخت واژوو کرد و ماوەی گرێبەستەکە پێنج ساڵە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.9.2025 کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور واژووی لەسەر گرێبەستی ڕێگەپێدانی هەڵکۆڵینی شوێنەواریی بە سەنتەری کامینسی ئیتاڵی کرد.
گرێبەستەکە بۆ پێنج ساڵە و بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپور، سەرەتا بە رووپێوی شوێنەواری لە پێگەی شوێنەواریی (عەلی مەولان و قەرەبەگ و گردی دۆغان) لەسنووری پارێزگەی هەولێر دەست بە کارەکانیان دەکەن.
دوای تەواوبوونی روپێوی و هەڵکۆڵینی شوێنەواریی و لێکۆڵینەوەی زانستی، دەستدەکرێت بە نۆژنکردنەوەی شوێنەکە لەلایەن سەنتەری کامینسی ئیتاڵی.