شاری دهۆک لە دوورەوە - وێنە: 964
رێنمایی هەڵبژاردنە
دهۆک لەسەر ستوونی کارەبا و پرد هەڵواسینی پۆستەری قەدەغەکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شارەوانی دهۆکی ناچار کردووە وەک پێشدەستی چەند رێنماییەکی نوێ بۆ رێکخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لیست و پاڵێوراوەکان بڵاوباکاتەوە.
حەوت رێنمایی سەرەکین، وەک شارەوانی وتوویەتی، ئامانج لەو رێنماییانە پاراستنی سیمای شار و خاوێنی ژینگەی پارێزگاکەیە، هەروەها رێگریکردن لە شێواندنی شوێنە گشتییەکان بەهۆی پۆستەری هەڵبژاردنەوە.
لە یەکێک لە رێنماییەکان، شارەوانی دهۆک هەڵواسینی پۆستەری لە ستوونەکانی رووناک کەرەوە و بەرزە پردەکان قەدەغە کردووە، هەروەها هەڵواسینی پۆستەری لە ناوچە بازاڕییە سەرەکییەکانی ناوشاری دهۆک و شوێنەوارە مێژووییەکان قەدەغە کردووە.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕێنماییەکان بریتین لە:
1- قەدەغەکردنی هەڵواسینی پۆستەر لەسەر دامەزراوە حکومییەکان و شوێنە ئایینییەکان (وەک قوتابخانە، نەخۆشخانە، فەرمانگەکان و مزگەوت).
2- ڕێگە پێنادرێت پۆستەر و لافیتە لەسەر ستوونی کارەبا، تابلۆکانی هاتوچۆ، پردەکان، دیوارە گشتییەکان، باخچە و پارکەکان هەڵبواسرێن.
3- شارەوانییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، شوێنی تایبەت بۆ بانگەشە دیاری دەکەن و دەبێت پاڵێوراوەکان پابەندی ئەو شوێنانە بن.
4- هەڵواسینی پۆستەر لە ناوچە بازاڕییە سەرەکییەکانی ناوشاری دهۆک و شوێنەوارە مێژووییەکان قەدەغەیە.
5- بانگەشە تەنها لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ڕێگەپێدراوە و دەبێت 24 کاتژمێر پێش ڕۆژی دەنگدان بوەستێنرێت.
6- هەموو لایەن و پاڵێوراوەکان بەرپرسیارن لە لابردن و پاککردنەوەی پۆستەر و کەرەستەکانی بانگەشەی خۆیان لەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردن.
7- لەمێژووی هەڵبژاردنەکانی پێشوودا، هەڵواسینی ناڕێکی پۆستەر لە دهۆک نیگەرانیی لای هاووڵاتییان دروست کردبوو. دەرکردنی ئەم ڕێنماییانە هەوڵێکە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو دیاردەیە و دڵنیابوون لەوەی کە کێبڕکێی سیاسی کاریگەری خراپی لەسەر جوانی شار و ژینگە نەبێت.