هاوڵاتییان دۆزییانەوە

دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمی گەنجەکەی هەولێر دۆزرایەوە

964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە

دوای سێ رۆژ لە خنکانی، تەرمی سەبور موزەفەری تەمەن 22 ساڵان، لە نزیک گوندی کانی لەلەی تەقتەق دۆزرایەوە، بەرگری شارستانی کۆیە دەڵێ، هاوڵاتییان تەرمەکەیان دۆزییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.9.2025، گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، تەرمەکە زیاتر لە دە کیلۆمەتر لە شوێنی خنکانی دوورکەوتووەتەوە و له بەرامبەر گوندی کانی لەلە لە خوارووی تەقتەق دۆزراوەتەوە.

وتیشی، تەرمەکی لەلایەن هاوڵایتیانەوە دۆزراوەتەوە.

سەبوڕ مورەفەر گەنجێکی کوردی دانیشتوی هەولێر بوو، رۆژی هەینی رابردوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بە مەبەستی گەشتییاری دێنە سنوری تەقتەق و لەکاتی مەلەکردن دا خنکا و ئەمڕۆ دوای سێ رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

 غەواسەکەی تەقتەق گەشتیارێکی تریشی لە خنکان رزگار کرد

 غەواسەکەی تەقتەق گەشتیارێکی تریشی لە خنکان رزگار کرد