ئەو شیرانەی دەستی بەسەردا گیراوە - وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
لە سلێمانی
لیژنه رێگریی له فرۆشتنی هه‌زار پارچه سریلاكی ماوه‌به‌سه‌رچوو كرد
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستی گرت به‌سه‌ر 997 پارچه سریلاكی ماوه‌به‌سه‌رچوو، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه بە تێکەڵکردنی لەگەڵ بەرواری بەسەرنەچووی شیری سریلاکی دیکە، به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغی بكاته‌وه.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتدا دەڵێ، له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی دەست بەسەر ئەو بڕەدا گیراوە.
لیژنه‌ی كۆگاكان توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 997 پارچه سریلاكی ماوه به‌سه‌رچوودا بگرن، كه ناوه بازرگانییه‌كه‌ی میدۆلاكه، وە خاوه‌نه‌كی ویستوویه‌تی له‌بازاڕه‌كاندا ساغی بكاته‌وه.
سریلاكه‌كه له 585 پاكه‌تی، 200 گرامی و 412 قتووی 400 گرامی پێكهاتوون، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ كارتۆنی سریلاكی دیكه ویستوویه‌تی به‌سه‌ر دوكانداره‌كاندا ساغیبكاته‌وه.
نوێنه‌ركه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان دەڵێ، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی سریلاكه‌كه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.