"نۆ ساڵه له بهرزكردنهوهى موچه بێبهشن"
یهكێتى مامۆستایان بۆ ساڵى نوێی خوێندن 7 داواكارى ئاڕاستهى حكومهتى ههرێم كرد
964+
فهرهاد حهسهن
یهكێتى مامۆستایانى كوردستان بۆ ساڵى نوێی خوێندن حهوت داواكارى ئاڕاستهى حكومهتى ههرێمی كوردستان كردووه، له یهكێك لهو داواكارییانه بهرزكردنهوهى موچهى مامۆستایانى ههرێمه كه ماوهى نۆ ساڵه لێی بێبهشكراون و داواى كردووه بۆیان دهستپێبكرێتهوه.
بهپێی ئهو بهیاننامهیهى كه یهكێتییهكه بڵاویكردووهتهوه، هەموو هەوڵێكى دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی پەروەردە و فێركردن و خوێندنی باڵا بە شێوەیەكی ئاسایی و شایستە بەڕێوەبچێت.
داواكاره، كێشەی موچەى مامۆستایان چارەسەر بكرێت و مانگانە بدرێت، چیتر تێكەڵاوی ئەجندای جۆراو جۆر نەكرێت.
بەرزكردنەوەی موچە دەستپێبكاتەوە كە پێچەوانەی پێدراوە یاساییەكان، لە ساڵی 2016ەوە مامۆستایان لێیەوە بێبەش دەكرێن، ئەوەش زیانێكی زۆر گەورەی لێكەوتۆتەوە، بە جۆرێك هەر مامۆستایەك گوژمەیەك پارە كەمتر لە پێدراوەكانیان وەردەگرن.
هەموو خزمەتگوزاریەك بۆ ئەو زەویانەی دابەشكراون، یان دابەشدەكرێن برٍەخسێت، تاوەكو سودیان لێوەربگیرێت، لە پێشەوەیاندا سولفەی عەقاری.
مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی، سوودیش لەو مامۆستا وانەبێژانە وەربگیرێت كە لە كاتی خۆیدا گرێبەستیان بۆ نەكراوە یان لادراون بەهۆی میلاكی هەمیشەیی كە وەكو یەدەگ لە پەروەردەكان ناویان تۆمار كراوە.
مامۆستایانی خانەنشین تەواوی موچەكانیان لەگەڵ ئەو پاداشتەی بۆیان دیاریكراوە بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2014 وەربگرن، بەبێ دواكەوتن، بە راستی دواخستنی بەهەر پاساوێك بێت، پێشێلكردنی ئاشكرای مافە یاساییەكان و مرۆڤە.
ئەو هەموارانەی لە یاسای وەزارەتی پەروەردەی ناوەند كراوە كە بریتین لە زیادكردنی دەرماڵەی 150 هەزار بۆ 300 هەزار دینار، خزمەتی دەرەوەی شار بە دوو چەندان و هەژماركردنی خزمەتی وانەبێژان، مامۆستایان و وانەبێژانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
مامۆستایانی ناوچە دابڕێنراوەكان لە هەموو ئەو ئیمتیازاتانەی هاوەڵەكانیان لێیەوە بەهرەمەندن ئەوانیش بەتەواوی لێیان سوودمەند بن.
هۆشداریشی داوه كه جەخت لەسەر ئەو داواكاریانەیان دهكهنهوه، چونكە دهڵێت “ئەو پڕۆسەیە بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت بە كەموكوڕیەوە بەڕێوەبچێت، یەكێتی مامۆستایانیش خەباتی مەدەنی بەهەموو جۆرەكانیەوە بەڕەوا دەزانێت، بۆ هینانەدی ئامانجەكان”.