پارکێک و رێگەیەک

دوو پڕۆژەى گرنگ لە دهۆک کرانەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانى، پارکێکى نوێ و مۆدێرنى لە دهۆک کردەوە، هەر ئەمڕۆش جوتسایدى قەزاى شێخان- بۆ لالشى کردەوە.

پارکى سەرهەڵدان دەکەوێتە دڵى دهۆک، لەسەر رووبەڕى 122 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە، هەزاران گوڵ و نەمام لەخۆى دەگرێت،

دوو پڕۆژەى گرنگ لە دهۆک کرانەوە

پارکەکە، 75%ـى رووبەرەکەى سەوزاییە و هەزاران گوڵ و نەمامى تێدا چێندراوە و دەتوانێت ژینگە و رێژەى سەوزایى شارەکە بباتە ئاستێکى باشتر.

پارکەکە زیاتر لە 4 ملیار دینارى بۆ خەرجکراوە و نافورەى سەرنجڕاکێش و شوێنى وەستانى ئۆتۆمبێل و خوردنگە و کافتریا لەخۆى دەگرێت و دەتوانێت ببێتە شوێنێکى گەشتیارى گرنگ بۆ شارەکە.

پرۆژەی جووتسایدی شێخان – لالش چییە؟

پڕۆژەیەکى گرنگى رێگاوبانە  پارێزگای دهۆک، بە درێژاییی 9 کیلۆمەتر و پانیی 25 مەتر بە شێوازێکی ستاندارد تەواو کرا.

گوژمەی پرۆژەکە زیاتر لە 26 ملیار دینار بووە و هەموو بنەما پێشکەوتووەکانی رێگەوبانێکی باشی تێدا رەچاو کراوە.

رێگاکە بە شێوازێکی سەردەمییانە و بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست کراوە و هێڵکاریی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە.

لە سبەینێوە رێگاى باعەدرێ بۆ دهۆک دادەخرێت

لە سبەینێوە رێگاى باعەدرێ بۆ دهۆک دادەخرێت