"فەرهاد پیرباڵ یەکەم کەسە وەریدەگرێ"
ئایفۆن 17 گەیشتە هەرێمی کوردستان
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئایفۆن 17 گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری بەشی فرۆشی کۆمپانیای ئای زۆنـیش دەڵێت، “یەکەم کەس لە هەموو جیهاندا د. فەرهاد پیرباڵ وەریدەگرێت”.
شاهۆ شەریف بەڕێوەبەری بەشی فرۆشی کۆمپانیای ئای زۆن لە هەولێر بە 964ـی وت، “ئایفۆنی 17 گەیشتووەتە کوردستان و یەکەم کەسیش فەرهاد پیرباڵ مۆبایلەکە وەردەگرێ لە هەموو جیهاندا”.
وتیشی، “دوێنێ 250 دانە ئایفۆن 17ـمان بەدەست گەیشتووە، بەڵام بۆمان نییە بیفرۆشین و تاسبەی لە هەموو جیهان دەست بەدابەشکردنی دەکرێت، بەڵام روخسەتمان وەرگرتووە کە یەک دانە لە مۆبایلەکە ئەمڕۆ بدەین بە د. فەرهاد پیربال و ئەویش دەتوانێ بیکاتەوە و نمایشی بکات”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری