لۆگۆى دووەم فێستیڤاڵى شیعرى ژنان لە هەڵەبجە
دووەم فێستیڤاڵى شیعرى ژنان
دەمەو پایز؛ هەڵەبجە، شیعر و ژن کۆدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵەبجە شیعر و ژن کۆدەکاتەوە و دووەمین فێستیڤاڵى شیعرى ژنان بەڕێوە دەبات.
رۆژێک دەبێت تەنیا بەخاتری شیعری ژنان هەموومان کۆدەبینەوە
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى رۆشنبیرى و هونەرى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر 10ـى سەرلەبەیانى، لە هۆڵى پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمى، لەژێر دروشمى،” ژنان، تەنیا بە قەڵەمى خۆیان رازەکانیان دەنوسنەوە”، دووەمین فێستیڤاڵى ئەدەبى شیعرى ژنان، بەڕێوە دەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا، هەشت ژنە شاعیر بە هەشت شیعرى جیاواز، بەشداریان کردووە.
ژنە شاعیرە بەشداربووەکان:
شەیدا مەعروف
ژیان قەرەداغى
کەتان خادیمى
رێزان قەساب
شەرمین وەلى
سازیانى شەهید تالب
رێبینى شیرین
لەیلا رەزایى
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا و لە دواى کاتژمێر 3ـى پاشنیوەڕۆ، دوو لێکۆڵینەوە شیعرى پێشکەش دەکرێن و لە کۆتایى مەراسیمەکەش، ژنە شاعیرەکان خەڵات دەکرێن.