لۆگۆى پەیمانگاى پیشەیى کفرى
بچن فۆڕم وەربگرن
خوێندکارانى وەرگیراو لە پەیمانگاى پیشەیى کفرى ئاگادار دەکرێنەوە
964+
وریا فەتاح
پەروەردەى گەرمیان، ئاگادارى ئەو خوێندکارانە دەکات کە لە پەیمانگای پیشەیی کفری وەرگیراون، دەتوانن لە یەکشەممەوە بچن و فۆڕم وەربگرن.
بەپێى ئاگادارییەکە، بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2025 – 2026، لە بەشەکانى ئاى تى و بازرگانى لە پەیمانگاى پیشەیى کفرى، نزیکەى 40 خوێندکار وەرگیراون و دەتوانن لە رۆژى یەکشەممەى داهاتووەوە سەردانى پەیمانگاکە بکەن و فۆرم وەربگرن.
دەشڵێت: ئەو خوێندکارانەی کە ئارەزوویان هەیە لە بەشەکانی دیزاین و گەشتوگوزار خۆیان ناونوس بکەن، دەتوانن سبەینێ پێنجشەممە، سەردانی پەیمانگا بکەن.
ناوى قوتابیانى وەرگیراو لە هەردوو بەشەکە
