لە باشووری کەرکوک و داقوق

دوای بۆردومانەکە کێوماڵکردنی هاوبەش لە وادی شای ئەنجامدرا

964+

ئەحمەد مستەفا

دوای بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکان، لە باشووری کەرکوک دوو هەڵمەتی ئەمنی، یەکێکیان بۆ بەدواداچوونی کوژراوانی چەکدارانی داعش و دووەمیان کێوماڵێکی ئەمنی بە بەشداری پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بە 964ی راگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێک لە باشووری پارێزگاکە دەستپێکردووە بۆ گەڕان بە دوای تەرمی کوژراوەکانی داعش، ئەمەش دوای هێرشە ئاسمانیەکان لە وادی شای کەرکوک.

هەر دوێنێ سێشەممە 16.9.2025، فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشكراى كرد، لە باشورى گوندى تەڵعیدە لە وادى شاى سنوورى شارۆچکەى داقوقى سەر بە پارێزگاى کەرکوک، بە فڕۆکەى ئێف 16، بۆردومانى مۆڵگەیەکى چەکدارانى داعش کراوە و بەهۆیەوە شەش چەکدار کوژراون و مۆڵگەکانیشیان خاپوور کراوە.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كوژرانى ئه‌و داعشانه‌ دووجار و لە دوو کاتى جیاوازدا له‌رێگه‌ى بۆردومانه‌وە پێكراون، یەکەمیان لە 12.8.2025 و دووه‌میشیان له‌ 14.8.2025.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئەوەشی خستەڕوو، هێزێکی هاوبەش لە سوپای عێراق و پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە چیای حەمرین و ناوچەی وادی ئەلشای لە سنووری قەزای داقوق دەستپێکردووە، کە نزیکەی 55 کیلۆمەتر لە باشووری کەرکوکەوە دوورە.

لە دوو بۆردومانى جیاوازدا شەش چەکداری داعش له‌ سنوری ک...

لە دوو بۆردومانى جیاوازدا شەش چەکداری داعش له‌ سنوری کەرکوک کوژران

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک - بەغدا شەش کە...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک - بەغدا شەش کەس برینداربوون