لە هەولێر نمایش دەکرێ

هەینی ئایفۆنە نوێیەکە دەگات و سێ هەزار کەس دەیانەوێ

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

وابڕیارە دوو سبەی هەینی و رۆژی 19.9.2025 ئایفۆنە نوێیەکە لە هەولێر بگات بە دەست ئەو هاوڵاتییانەی ناویان تۆمارکردووە، نرخەکەشی لە 13 وەرەقە و 99 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

باس و خواسەکە لەسەر ئایفۆن 17 و بەرهەم و ڤێرژنە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپڵە.

شاهۆ شەریف، بەڕێوەبەری ناوەندی فڕۆشتنی بەرهەمەکانی ئەپڵ “ئای زۆن” لە هەولێر بە 964ی وت، نزیکەی سێ هەزار کەس ناویان نووسیووە و داوایان کردووە، لە یەکەم رۆژ ئایفۆنەکە بەدەست بێن، جیاوازی نرخی لە  هەفتەی یەکەم و هەفتەی دواتر هەیە بەڵام ئەمساڵ نرخ کەمترە.

تاوەکو ئایفۆن 17 بەکار نەیەت و تێست نەکرێت بۆ ماوەیەک نازانرێ کێشەی باوی چییە، بەڵام وەک ئەو بەڕێوەبەری ناوەندی فرۆشتنە ئاماژەی بۆی کرد، کۆمپانیای ئەپڵ بە ڤێرژنی چارەسەری دەکات 17ی پرۆماکس زۆرترین خواستی لەسەرە لەبەر رەنگەکەی.

ئەوە لە کاتێکدایە لەگەڵ ئایفۆن 17، کۆمپانیای ئەپڵ چیتر خۆی بە خاوەنی زنجیرەی ئایفۆن ئێکس نازانێت، کە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە دیزاینی مۆبایلە زیرەکەکان لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام ئیتر خانەنشینیان دەكات و پاڵپشتیی سۆفتوێرەكانیان ناكات.

بڕیارەکە بریتییە لە وەستاندنی نوێکردنەوەی سۆفتوێر بۆ مۆدێلی ئایفۆنەكانی XR، XS و XS Max لە 15ی ئەم مانگە، لەگەڵ خستنەبازاڕی ئای ئۆ ئێسی 26 کە هاوکاتە لەگەڵ خستنەبازاڕی ئایفۆن 17ی نوێ و ئایفۆن ئەیر.

بە گوێرەی بڕیارەكەی كۆمپانیای ئەپڵ، ئەم ئامێرانە توانای وەرگرتنی نوێکاری گەورە لەدەست دەدەن. ئەمەش بەو مانایەیە کە پشتگیری فەرمی بۆ ئایفۆن ئێکس ئاڕ کە زۆرترین فرۆشی مۆبایل بوو لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2019، کۆتایی دێت، نزیکەی 75 ملیۆن ئامێر کە هێشتا لە رووی تەکنیکییەوە کاردەکەن، دەوەستن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

15ی ئەم مانگە سێ جۆر ئایفۆن لەكار دەكەون

15ی ئەم مانگە سێ جۆر ئایفۆن لەكار دەكەون