دەرچووانی پۆلی 12
ئاگاداربن ئەم هەڵانە مەکەن لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین و هەڵبژاردنی بەشەکان
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین، زۆرێک لە دەرچووانی پۆلی 12 دەکەونە بەردەم بڕیارێکی چارەنووسسازەوە؛ ئەویش هەڵبژاردنی ئەو بەشەیە کە لێی دەخوێنن. خوێندکارێکی دکتۆرا دەڵێت، فۆڕمەکانتان مەدەنە دەست کەسانێک کە داهاتووت بسووتێنێت.
سۆران حەمەسەعید، خوێندکاری دکتۆرا بۆ 964 وتی، ساڵانە بەشێکی زۆر لە خوێندکاران بەهۆی پڕکردنەوەی هەڵەی فۆڕمی زانکۆڵاینەوە تووشی کێشە دەبن و زۆرێک لەو سەنتەرانەی فۆڕم پڕدەکەنەوە، شارەزایی تەواویان نییە.
وتیشی، باشترین رێگا ئەوەیە خوێندکار خۆی فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، ئەگەر توانا و زانیاری نەبوو، راوێژ بە کەسانی خاوەن ئەزموون لەناو تۆماری زانکۆکان بکات.
پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ