نرخ بە 8.500 دینار دیاری کراوە

لیژنەی سووتەمەنی هەڵەبجە؛ غازی پێویستمان لەبەردەستە

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی سوتەمەنی هەڵەبجە دەڵێ، ئێستا بڕی پێویستی غازمان بەردەستە بۆ دابەش کردن و نرخی هەر بوتلێک غاز بە هەشت هەزار و 500 دینار بە نرخی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێ.

لە پارێزگای هەڵەبجە بە نزیکەی، 28 هەزار خێزان نیشتەجێن، کە کۆی هەموو خێزانەکان زیاترە لە 150 هەزار کەسە، لەگەڵ ئەوەدا دەیان چێشتخانە، نانەواخانە، فرۆشگە و دوکانی خواردەمەنی غاز بەکاردەهێنن.

لە کارگە غازی (هەورامان لە ناحیەی خورماڵ و بیارە، کارگەی غازی سیروان لە ناحیەی سیروان، کارگەی غازی هەڵەبجە، کارگەی غازی عەبابەیلێ ) غازی ماڵان دابین دەکرێ.

لە ئاگادارییەکدا، لیژنەی سوتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە 16.9.2025 دەڵێ، ئاگاداری سەرجەم دانیشتووانی پارێزگاکەمان دەکەینەوە
کە لە ئێستادا بڕی پێویست غازمان بەردەستە بۆ دابەشکردن و هەروەها نرخی هەر بوتڵێک غاز بە هەشت هەزار و 500 دینارە.

ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم بریکارەکانمان نوێ کردنەوەی زانیاری و تابلۆی تایبەت بە ئۆتۆمبیڵەکانمان بۆ کردوون تایبەت بە کارگەکانیان، داواکارین هەر هاووڵاتیەک کێشە و گرفتی هەبوو لەوبارەیەوە، ئاگادارمان بکاتەوە بۆ گرتنەبری ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کار.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە
٠٧٥١٠٣٥٥٨١٥
٠٧٥٠١٢١٣٨٥٠
٠٧٥١١٢٠٦٧٦٩
٠٧٥٠١٢٢٦١٤١