دوو هاوڵاتى بە خۆبەخشى

70 هەزار پەنجەماسى خرایە دەریاچەى دوکانەوە

964+

وریا فەتاح

لەسەر ئەرکى دوو هاوڵاتى سنوورى پشدەر، 70 هەزار پەنجەماسى خرانە دەریاچەى دوکانەوە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین بڵاوى کردەوە، لەروانگەى خۆشەویستى و بەرپرسیارێتى بۆ ژینگە، ئەمڕۆ دوو هاوڵاتى بەناوەکانى (فەرەیدون رەسوڵ و نەجمەدین عەلى)، بە هاوکارى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پشدەر، 70 هەزار پەنجەماسیان خستە دەریاچەى دوکانەوە.

وەک باسکراوە، پەنجە ماسییەکان لە جۆرى کارپ بوون و لە دیوى پشدەرى زێى بچوکەوە خراونەتە دەریاچەکەوە.

پۆلیسى دراستان وێراى دەستخۆشیان لەو دوو هاوڵاتییە کە ئامانجیان زیادکردنی سامانی ماسییە لە ناو دەریاچەکە، پشتگیریکردنە لە پاراستنى سروشت و ژینگەى کوردستان.

زیاتر لە 100هەزار پەنجە ماسى خرایە ناو رووبارى خانکێ

زیاتر لە 100هەزار پەنجە ماسى خرایە ناو رووبارى خانکێ