ئاسایشی هەرێم - سلێمانی هاوكار بوو بۆ گرتنی دوو بازرگان

بە پاسی حەج و عومرە ماددەی هۆشبەریان دەگواستەوە و دەستگیر کران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی سعودیە دەستگیر كران، كە بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێم كارەكە ئەنجامدراوە.

عەقید سەلام عەبدولخالق ئەمشەو دووشەممە 15.9.2025 بە 964ی راگەیاند، دوای بەدواداچوونی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی عێراق و هەروەها وڵاتی سعودیە، لەسەر دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر، کە خەڵکی پارێزگای سەڵاحەددینن و خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە حەج و عومرەن، هەردوو بازرگان دەستگیر كران و دەست بەسەر بڕی 142 کیلۆگرام ماددەی (کریستاڵی شل)دا بگیرێت.

وتیشی، ئەو دوو كەسە ماوەی شەش ساڵە کاری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەكەن لە نێوان عێراق و سعودیە و تورکیا و چەند وڵاتێکی کەنداودا، كە لە رێگەی پاسی گواستنەوەی عومرەكانەوە ماددەکانیان بە شێوازێکی شاراوە و بە تەکنیکی جۆراوجۆر گواستووەتەوە.

عەقید سەلام عەبدولخالق هەروەها ئاشكرای كرد، چالاکییەكە بە هاوکاری و زانیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتی سعودیە و لە شاری مەدینە ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ماددە هۆشبەرەکان لەدەروازەی سنووری عەڕعەڕ گەیەنراوەتە ناو خاکی سعودیە.

ئێوارەی هەینیی رابردوو دەروازەی عەڕعەڕ كەوتە پشكنینی توندوتۆڵی پاسی ئەو عەمرەكارانەی لە عێراق و كوردستانەوە روویان لە سعودیە كردبوو، دواتر راگەیاندرا كە ماددەی هۆشبەر لە ناو پاسەكان دەستی بەسەردا گیراوە.

هەر ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتیى حەج عومرەى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئەو کەسانەى لە سعودیە بە تۆمەتى بردنى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون، عومرەکارى هەرێمى کوردستان نین و خەڵکى پارێزگاکانى دیکەى عێراقن.

ئەو کەسانەى لە سعودیە بە تۆمەتى بردنى مادەى هۆشبەر دەس...

ئەو کەسانەى لە سعودیە بە تۆمەتى بردنى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون عومرەکارى هەرێمى کوردستان نین