بە شۆفڵ

شارەوانیى رانیە چەند زێدەڕۆییەکى رووخاند

964+

وریا فەتاح

دواى ئاگادارکردنەوەکەى دوو رۆژى رابردووى، شارەوانیى رانیە، چەند زێدەڕۆییەکى رووخاند کە کرابووە سەر موڵکى گشتى.

شارەوانییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی زیادەڕۆیی بە هاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانیی رانیە و ئامێرەکانی شارەوانی، هەڵسان بەلادانی چەندین زیادەڕۆییەک کە کرابوونە سەر سەوزایی و موڵکی گشتی.

بەپێى ئەو وێنانە بێت، کە شارەوانییەکە بڵاویکردووەتەوە، بە شۆفڵ هەموو ئەو شوێنانە تێکدەدرێن کە کرابوونە سەر موڵکى گشتى.

دوو رۆژ لەمەوبەر، شارەوانى رانیە، ئەندازیاران و روپێوکاران ئاگادار کردەوە، لەمەودوا بەهیچ شێوەیەکە بەبێ بوونى پسوڵەى “رەزامەندى کارکردن” لە بەشى مۆڵەتى شارەوانى، کارى رەنگکردن، هەڵکەندن و کاری لێفکاری (لێفە) بۆ خانوو، بینا و دامەزراوەکان لە سنووری شارەوانیدا، نەکەن.

جەختیشى کردبووەوە کە، “پێویستە سەرەتا هاوڵاتی پسوڵەی رەزامەندی وەربگرێت، دواتر دەست بەکاربکات”.

وەک باس کراوە، ئەم بڕیارە بە مەبەستی رێکخستنی زیاتری کارەکانی بیناسازی و پاراستنی سیما و سەلامەتی شار دەرچووە

.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی رانیە داوا لە هەموو لایەک دەکات کە هاوکاربن “لەپێناو بنیاتنانێکی تەندروستدا” و پابەندی ئەم رێنماییە نوێیە بن بۆ خۆبەدوورگرتن لە هەر لێپێچینەوەیەکی یاسایى.