"پیاوە ئاڵتوونییەكە تەندروستی باشە"

ئەو فڕۆكەوانەی بە هێلیكۆپتەرەكەی لە سلێمانی كەوتەخوارەوە لە 964 دەركەوتەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا

كۆتایی مانگی ئابی رابردوو هێلیكۆپتەرێك لە شاخی گۆیژە كەوتەخوارەوە و فڕۆكەوانەی بە سەختی بریندار بوو، كاتێك بۆ گواستنەوەی تەرمێك لە شاخەكە هەوڵیدا دابەزێت، ئێستا ئەو فڕۆكەوانە تەندروستی باشە و بۆ یەكەمجار لە تۆڕی 964 چیرۆكی كەوتن و برینداربوونی و رووداوەكە دەگێڕێتەوە.

فڕۆكەوانەكە عەمید حوسێن فەیزوڵای بەڕێوەبەری تیمی فڕۆكەوانیی سلێمانییە، كە وەك خۆی دەڵێت، ئێستا تەندروستی باشە و بەرەو باشتر دەچێت.

عەمید حوسێن فەیزوڵا دەڵێت، تا ئێستا ژیانی زیاتر لە 50 كەسی لە مردن رزگار كردووە و ئاماژە بەوەش دەكات، رووداوەكەی گۆیژە شتێكی ئاسایی بوو، وەك هەر رووداوێكی دیكە، تەنانەت شوێنەكە ئەوەندە سەخت نەبوو، لە فڕینی دووەمدا تووشی رووداوەكە بوو.

وتیشی، لە زۆر شوێنی سەختتر توانیویەتی بێ كێشە خەڵك رزگار بكات.

ئەو دەڵێت، هەركاتێك چوویتە ناو فڕۆكەكە تۆ ژیانت لە مەترسیدایە.

لە ڤیدیۆكەدا تەواوی چیرۆكەكە گوێبیست ببە….

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری تیمی فڕۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی نەشتەرگەری ...

بەڕێوەبەری تیمی فڕۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ دەکرێت