سزاكانی سەر تابلۆ زێدەڕۆكان تووندتر دەكرێت و لادەبرێن. فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
شارەوانیی هەولێر:
سزاكانی سەر تابلۆ و ریكلامە زێدەڕۆكان تووندتر دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، هەڵمەتی لابردنی تابلۆ و ریكلامەكان، كە بە نایاسایی لە شەقام و شوێنە گشتییەكان دادەنرێن، بەردەوام دەبن و سزاكانیش تووندتر دەكرێت لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەیان دا.
كارزان عەبدولهادی ئەمڕۆ یەكشەممە 14.9.2025 بە 964ی راگەیاند، هەڵمەتی لابردنی هەموو زێدەڕۆییەکان بەردەوامە و فراوانیشە، هەموو تابلۆ و ریكلامێك، كە بە نایاسایی لە شەقام و شوێنە گشتییەكان دانرابێت و سیمای شاری تێكدابێ، لادەدرێت و سزاکان تووندتر دەکرێن، بە تایبەتی ئەگەر خاوەنی ئەو تابلۆیانە دووبارەی بكەنەوە.
” ئەمە هەوڵی رێکخستنەوەی شاری هەولێرە بە شێوەیەکی چڕتر، زۆربەی ئەو ریکلام و تابلۆ نایاسایانەی بە هەڕەمەکی هەڵواسراون، بوونەتە هۆی شێواندنی شوێنی گشتی و شەقامەکان و ناشیرینکردنی سیمای شار، لایان دەبەین”، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وای وت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، هەڵمەتەكە تازە نییە و دەمێكە دەستیپێكردووە، بەڵام ئەمجارەیان شارەوانییەكانی چوار و پێنج كارەكانیان چڕكردووەتەوە و بە تەنیاش نین، پۆلیسی شارەوانییشیان لەگەڵە و تا ئێستا ریکلام و تابلۆی بازرگانیی زۆر شوێنیان لابردووە.
دەشڵێت، بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆی هاوڵاتیان و شوفێران هەڵمەتەكە هێشتا بەردەوامە و لە تەواوی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بەردەوام دەبێت .
شارەوانی هەولێر
شەقامەکان فراوان دەکرێن و رەمپەی بەردەم دوکانەکان لادران
رێگری لە زێدەڕۆییەکانی پیشەسازی باکوور دەکرێت
سایدێک تەواوکراوە
باران بارین قیڕتاوکردنەکەی رێگای هەولێری بۆ گوێڕ وەستاندووە
شۆفێران دەتوانن رێگە لاوەکییەکانی تەنیشت شەقامەکە بەکاربێنن
کار کردن بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر – گوێر دەستپێکرد
کاری تێدا دەکرێت