تاکە دارێک هەناسەیەکی تیاماوە

دار چەترەکانی شەقامی عەونی کۆیە زەرد هەڵگەڕاون و وشکبوون

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

دار چەترەکانی شەقامی عەونی کۆیە زەرد هەڵگەڕاون و جگە لە دانەیەکیان کە هەناسەیەکی تیاماوە، هەموویان وشک بوون.

بۆ زانینی هۆکاری وشکبوونی ئەو دارانە 964 پەیوەندیکرد بە بەڵێن ئاودێر بەرپرسی هۆبەی باخچەکان لە شارەوانی کۆیە، ئەو وتی، “تەنیا دەتوانم ئەوە بڵێم کە هۆکاری سەرەکیی وشکەساڵییە”.

رەشید زاهیرـیش شارەزا و دۆستی ژینگە قسەکەی بەڵێن ئاودێری بۆ پشتڕاست کردینەوە و وتی، “بێ بارانی و وشکەساڵی بووەتەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشییەک و چەندین درەختی چەتری لە کۆیە لەناو بردووە”.

باسی لەوەشکرد، ئەگەرچی ساڵانی پێشووش ئەو دارانە، ئاو نەدەدران، بەڵام کێشەیان نەبوو، چونکە زەوی شێی پێویستی هەبوو، بۆ ئەمساڵ جیاواز بوو و دەبوو ئاو بدرێن، ئەو تاکە دارەشی ماوەتەوە، رەنگە ڕەگەکەی گەیشتبێتە شوێنێکی شێدار و ئاوەڕۆکان.

چەند ساڵێکە هەرکە رێتدەکەوتە شەقامی عەونی کۆیە، لە کۆتایی چوارڕیانی کتێبخانەی گشتی تا سەروو قوتابخانەی کانی کچان، 12 درەختی گەورە سەرنجیان رادەکێشای کە کۆییەکان داری چەتریان پێدەڵێن و تەمەنیان نزیکەی 10 ساڵ دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە کۆیە سێ ساڵە درەخت هێمایەکى هاتوچۆى شاردووەتەوە

لە کۆیە سێ ساڵە درەخت هێمایەکى هاتوچۆى شاردووەتەوە

راگری پەیمانگای تەکنیکی کۆیە 4720 نەمامی چاند

راگری پەیمانگای تەکنیکی کۆیە 4720 نەمامی چاند