فەرمانگەکانی سۆران ساڵانه ملیارێک و 500 ملیۆن دینار ده‌دەنە كرێى خانوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى 964، ساڵانه له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، بڕى مالیارێك و 500 ملیۆن دینار، ده‌درێته كرێى ئه‌و خانوانه‌ى كه فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى تێدایه، له كاتێكدا پێشتر زه‌وى بۆ دروستكردنى ئه‌و فه‌رمانگانه ته‌رخانكراوه به‌ڵام تا ئێستا هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومى له‌سه‌ر دروستنه‌كراوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا، سیامه‌ند ئیسماعیل حەمەشەریف بەڕێوەبەرى گه‌نجینه‌ى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، ئه‌وه‌ى بۆ تۆڕى 964 پشتڕاستكرده‌وه، كه حكومه‌ت ساڵانه بڕه پاره‌یهكى زۆر ده‌داته خانووى كرێى فه‌رمانگه‌كانى، وتیشی “ساڵانەی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار، لە سنووری ئیدارەكه‌مان دەدرێتە كرێی خانووى ئه‌و فه‌رمانگه حكومیانەی كە لە خانووی كرێدان”.
لە پلانی حكومەتدا هەیە كه له‌سه‌ر زه‌وى ته‌رخانكراو بینا بۆ زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كان دروست بكرێت
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ناو لیستى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت، به‌شێك له ناوه‌نده‌كانى زانكۆی سۆران و پەیمانگا پۆلەتەكنیكییەكان ئەوانیش لە خانووی كرێدان و پارەیەكی زۆر بۆ كرێیەكانیان تەرخانكراوە.
به‌ڵام وتیشی “لە پلانی حكومەتدا هەیە كه له‌سه‌ر زه‌وى ته‌رخانكراو بینا بۆ زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كان دروست بكرێت”.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی 964، بەر لەوەی قەزای سۆران بكرێتە ئیدارەی سەربەخۆ، زیاتر لە 20 ساڵ لەمەوبەر زەوی لە سنووری گوندی دێڵزیان بۆ دروستكردنی بینا بۆ فەرمانگەكانی حكومەت تەرخانكراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بینایه‌كى له‌سه‌ر دروست نه‌كراوه.
رۆژى 14.09.2021 قه‌زاى سۆران، كرایه ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، هه‌ر چوار قه‌زاكانى سۆران و چۆمان و مێرگه‌سوور و رواندز له سنووره‌كه‌یه‌تى، كه به‌هه‌موویانه‌وه 13 ناحیە و 797 گوند پێکدێنن.