بەسەریدا بپەڕنەوە

پردى بەردەم بەشەناوخۆیى شەهید شەوکەت کرایەوە

+964

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

بەرزە پردى پەڕینەوەى بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین کرایەوە و لەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن بەسەریدا بپەڕنەوە و شوێنى تایبەتیشى هەیە بۆ خەڵکانى خاوەن پێداویستى تایبەت.

بەرزە پردەکە تەواو جیاوازە لە بەرزەپردەکانى تر، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک، بەرامبەر بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، دروستکراوە.

تێچووى پڕۆژەکە 384 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی‌ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی‌ هه‌ولێر، دروستکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەێکى پێشووى پارێزگای هەولێر، ئەم پردە، یەکەمین پردە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق، كه‌ بەشێوە و دیزاینێکی جیاواز دروستکراوە و تێیدا رەچاووی پەڕینەوەی کەسانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كراوه‌.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

بەرزە پردى پەڕینەوەى بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت ...

بەرزە پردى پەڕینەوەى بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت دانرا