تێکدانى زێدەڕۆییەک لە سنوورى شارەوانى رانیە
ئەندازیاران ئاگاداربن
شارەوانی رانیە مەرجێکی نوێ بۆ کارى بیناسازى دادەنێت
شارەوانى رانیە، ئەندازیاران و روپێوکاران ئاگادار دەکات، لەمەودوا بەهیچ شێوەیەکە بەبێ بوونى پسوڵەى “رەزامەندى کارکردن” لە بەشى مۆڵەتى شارەوانى، کارى رەنگکردن، هەڵکەندن و کاری لێفکاری (لێفە) بۆ خانوو، بینا و دامەزراوەکان لە سنووری شارەوانیدا، نەکەن.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: “پێویستە سەرەتا هاوڵاتی پسوڵەی رەزامەندی وەربگرێت، دواتر دەست بەکاربکات”.
وەک باسکراوە، ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕێکخستنی زیاتری کارەکانی بیناسازی و پاراستنی سیما و سەلامەتی شار دەرچووە
.
سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە داوا لە هەموو لایەک دەکات کە هاوکاربن “لەپێناو بنیاتنانێکی تەندروستدا” و پابەندی ئەم رێنماییە نوێیە بن بۆ خۆبەدوورگرتن لە هەر لێپێچینەوەیەکی یاسایى.