دابەشکردنی نەوتی سپی _ وێنە: 964
فرۆش زیادى کردووە
بازاڕى نەوت گەرمە؛ كاره‌بای 24 كاتژمێری كاریگه‌ریی هه‌بووه
964+
دەشتی عارف _ هەولێر
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی سەرما و ئامادەکارییەکانی هاوڵاتییان بۆ زستان، بازاڕی کڕین و فرۆشتنی نەوتی سپی گەرم بووە، فرۆشیارێکی نەوت ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی بوونی کارەبای 24 کاتژمێریی، خواست لەسەر کڕینی نەوت بۆ سۆپای ماڵان دوو هێندە زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
عه‌لی فواد، فرۆشیاری نه‌وت لە سلێمانى، بە 964ـی وت، “بازاڕی نه‌وتفرۆشی گه‌رمه و رۆژانه 50 بۆ 60 به‌رمیل ده‌فرۆشین، به‌به‌راورد به ساڵی رابردوو دوو هێنده زیادی كردووه، پار ساڵ ئه‌گه‌ر زۆرمان بفرۆشتبا 40 به‌رمیل بوو له رۆژێكدا.”
وتیشی، “كاره‌بایی 24 كاتژمێری كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت كردووه، خه‌ڵك بیرى لەوە کردووەتەوە، زستان له جیاتی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی، نه‌وت دبكڕن تاوه‌كو بیكه‌نه سۆپاكانیانه‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پاره‌ی كاره‌باى كه‌متر بۆ بێته‌وه.”
لە ئێستادا لە بازاڕەکاندا نرخی بەرمیلێکی 220 لیتریی نەوتی بێجی بە 145 هەزار دینارە و نەوتی خەراجیانیش بە 140 هەزار دینارە، بەپێی وتەی ئەم فرۆشیارە، ئەم نرخە بەراورد بە ساڵی رابردوو 10 هەزار دینار بەرزبووەتەوە بەهۆی زۆریی خواست لەسەری.
عەلى هادى هاوڵاتییەکى دانیشتووى شارى سلێمانییە، یەکێک لەو کەسانەیە کە لە ئێستاوە دوو بەرمیل نەوتى کڕیوە، ئەو بە 964ـى وت،”هەموو ساڵێک لە وەرزى زستان نرخى نەوت بەرز دەبێتەوە، بۆیە باشترە لە ئێستاوە بیکڕین کە نرخەکەى زیاتر بەرز نەبووەتەوە”.
وەک باسى دەکات، ئەمساڵ بەهۆى کارەباى 24 کاتژمێرى، بۆ زستان وەک ساڵانى رابردوو ناتوانن گەرمکەرەوە بەکاربهێنن، بۆیە نەوت بە جێگرەوە دەزانن تا بۆ گەرمکردنەوە لەو وەرزەدا بەکارى بهێنن.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح