52 هەزار خێزان وەریان گرتووە

تا ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیانى ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشکراوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ئاشکراى دەکات، بۆ وەرزى زستانى ساڵى 2024 – 2025، تا ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کراوە.

وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، تا دوێنێ دووشەممە، بڕى 58 ملیۆن 848 هەزار و 527 لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان هاتووە و لەو بڕە 10 ملیۆن و 451 هەزار و 400 لیتر دابەشکراوە.

روون کراوەتەوە کە 2%ـى دانیشتووانى هەولێر، 2%ـى دانیشتووانى سلێمانى، 4.5%ـى دانیشتووانى دهؤك، 7%ـى دانیشتووانى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، 14%ـى دانیشتووانى هەڵەبجە، 12.5%ـى دانیشتووانى ئیدارەى سۆران، سوودمەند بوون لە وەرگرتنى نەوت.

بەپێى ئەو ئامارەى کە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان خستوویەتییەڕوو، لە کۆى یەک ملیۆن و 291 هەزار و 296 خێزان، 52 هەزار و 257 خێزان سوودمەند بوون لە وەرگرتنى نەوت.

بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، بڕى 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و ئەوەش ناڕەزایەتى لێکەوتووەتەوە و لە رۆژانى رابردوودا ژمارەیەک لە دانیشتوانى پشدەر ئامادە نەبوون بەو نرخە نەوتەکە وەربگرن.

تا ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیانى ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشکراوە

 دابەشکردنى نەوتى سپى لە پشدەر دەستیپێکرد

 دابەشکردنى نەوتى سپى لە پشدەر دەستیپێکرد