نرخی نەوت بەرزبووەوە
لە بن 67 دۆلارە
نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێک بوو نرخی نەوت روولە دابەزین بوو، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک زیاتر لە دۆلارێکی چووەسەر.
ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 99 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.93% بەرزبووەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.51٪ بەرزبووەتەوە.
هەفتەی رابردوو و دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و جارێکی تر سەربەرەوخوار بووەوە.