ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس
ئەپڵ بڕیاری دا
15ی ئەم مانگە سێ جۆر ئایفۆن لەكار دەكەون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمپانیای ئەپڵ چیتر خۆی بە خاوەنی زنجیرەی ئایفۆن ئێکس نەزانێت، کە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە دیزاینی مۆبایلە زیرەکەکان لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام ئیتر خانەنشینیان دەكات و پاڵپشتیی سۆفتوێرەكانیان ناكات.
بڕیارەکە بریتییە لە وەستاندنی نوێکردنەوەی سۆفتوێر بۆ مۆدێلی ئایفۆنەكانی XR، XS و XS Max لە 15ی ئەم مانگە، لەگەڵ خستنەبازاڕی ئای ئۆ ئێسی 26 کە هاوکاتە لەگەڵ خستنەبازاڕی ئایفۆن 17ی نوێ و ئایفۆن ئەیر.
بە گوێرەی بڕیارەكەی كۆمپانیای ئەپڵ، ئەم ئامێرانە توانای وەرگرتنی نوێکاری گەورە لەدەست دەدەن. ئەمەش بەو مانایەیە کە پشتگیری فەرمی بۆ ئایفۆن ئێکس ئاڕ کە زۆرترین فرۆشی مۆبایل بوو لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2019، کۆتایی دێت، نزیکەی 75 ملیۆن ئامێر کە هێشتا لە رووی تەکنیکییەوە کاردەکەن، دەوەستن.
كێشەیەكی گەورەتر هەیە
ئەم گۆڕانکارییە تەنیا نوێکردنەوەیەکی تەکنیکی رۆتینی نییە، بەڵكو تیشک دەخاتە سەر یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگە ژینگەییەکانی سەردەمی دیجیتاڵی، بەپێی شیکارییەکانی کۆمپانیای بزنس واست، ئەم مۆبایلانە کانزا بەنرخەکانی وەک زێڕ، زیو، مس و پالادیۆم لەخۆدەگرن، کە بەهایان دەگاتە 271 ملیۆن پاوەند (نزیکەی 347 ملیۆن دۆلار)، کە کۆی کێشیان یەکسانە بە 103 پاسی دوو قات، بەڵام ئەم سامانە کانزاییە مەترسییەکی روون لەسەر ژینگە دروست دەکات، بەبێ سیستمێکی کاریگەر بۆ گەڕانەوە، ئامێرەکان دەتوانن ببنە پاشماوەی مەترسیدار، کە کانزای قورسیان تێدایە و توانای پیسکردنی خاک و ئاوی ژێرزەوییان هەیە، هەروەها پاتری سووتێنەریان هەیە، کە مەترسییەکی زیاتر دروست دەکات.
ئەم مۆبایلانە، کە شەش ساڵ لەمەوبەر هێمای پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا بوون، ئێستا بوونەتە نموونەی دابەزینی خێرای بەهای تەکنەلۆژیا، لە کۆی 150 ملیۆن یەکە، کە تا ساڵی 2020 فرۆشراون، زیاتر لە نیوەیان هێشتا کاردەکەن، ئەمەش پرسیاری لەبارەی بەردەوامبوونی ستراتیژییەکانی بەسەرچوونی پلان بۆ داڕێژراو لە پیشەسازی تەکنەلۆژیادا دروستکردووە.
ئەپڵ و خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی ریسایکلکردن، کە نەک تەنیا ئامێرەکان بە سەلامەتی فڕێدەدەن، بەڵکو هاندانێکی دارایی پێشکەش بە بەکارهێنەرانیش دەکەن، ئەم دەستپێشخەرییانە رەنگە نوێنەرایەتی سەرەتای رێبازێکی بەردەوامتر بکەن بۆ تەکنەلۆژیا، کە تێیدا رەهەندی ژینگەیی دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە هاوکێشە تەکنەلۆژییەکان.