داواکراو بووە
دژەتیرۆری CTG: لە ناوچەی زاب تیرۆرستێک دەستگیرکرا
964+
ئەحمەد مستەفا
دژەتیرۆری CTG دەڵێت، “تیرۆرستێک”یان لە ناوچەی زاب سەر بە قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردووە.
ئەوەش پاڵپشت بە بەدواداچوون و زانیاریی هەواڵگری ورد، بەڕێوبەرایەتییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری ناوچەی زاب ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکە توانراوە، “تیرۆرستی داواکراو بەناوی (م، ا، م) لە دایک بووی 1988 دەستگیربکرێت”. کە داواکراو کاری لۆجستی و سەربازی و پزیشکی لەناو رێکخراوی داعش کردووە و پەیوەندی لەگەڵ چەندین تاقم و باندی ئەو رێکخراوە لە سنوری چیای قەرەچوغ، سەرگەڕان (دبس)، زاب، حەویجە و زنجیرە چیای حەمرین هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بەشداربووە لە هێرشکردنە سەر پۆلیس و سوپای عێراق و هاوڵاتییانی سیڤیل لەم ناوچانە، مین و بۆمبی چێندراویان لەسەر رێگا گشتییەکان چاندووە. لە ئێستاشدا وەکو شانەی نووستوو لە سنووری زاب، کاری کردووە و چەندین چالاکی ئەنجام داوە.
داواکراو چەندین ئەندامی خێزان و کەس و کاری بە ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراون، پاش دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دەستبەجێ رادەستی یاسا کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و یاسایی بۆ سزادانی.