قەیرانێکی بێ وێنە

ئاوی کۆگاکراوی بەنداوەکان پێنج ملیار مەتر سێجایە

964+

ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ ئەوەی، توانای کۆگاکردنى بەنداوەکان زیاتر لە 39 ملیار مەتر سێجایە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەکانی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ تەنیا، پێنج ملیار مەتر سێجا دابەزیوە.

لە کاتێکدا لە ئاستی هەرێمی کوردستان، بەنداوی دوکان 6.97 ملیار مەتر سێجا، دەربەندیخان سێ ملیار مەتر سێجا ئاستی ئاویان دابەزیووە، هەروەها، لە ئاستی عێراق بەنداوى موسڵ، 11.11 ملیار مەتر سێجا، حەدیسە 8.3 ملیار مەتر سێجا ئاستی ئاویان دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.9.2025، سائر جبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و هۆرەکان لە پەرلەمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، عێراق بەرەو قەیرانێکی بێ وێنەی ئاو دەڕوات، دوای ئەوەی ئاستی کۆگاکردنی ستراتیژی لە بەنداوەکاندا بۆ ئاستێکی مەترسیدار دابەزی کە لە دەیان ساڵدا نەبینراوە، ئەمەش رەنگدانەوەی قەیرانێکی ئاڵۆزە.

ئەو داوای کردووە سەبارەت بە پرسی ئاو راستییەکان بوترێ، چونکە پێویستییەکی ئەولەویەتە بۆ خەڵک، ئەو دەشڵێ، ئەوەی روودەدات رەنگدانەوەی قەیرانێکی راستەقینەیە، هەروەها دەریاچەی حەمرین نزیکەی 99%ـی توانای هەڵگرتنی ئاوى  لەدەست داوە.

بە گوێرەی داتاکان، کۆی بڕی ئاوی هاوردەکراو لە تورکیاوە لە 150 مەتر سێجا لە چرکەیەک تێناپەڕێت، ئەوە لە کاتێکدا پێویستی راستەقینەی عێراق لە نێوان 750 بۆ 800 مەتر سێجا ئاوە لە چرکەیەکدا.

"توركیا بەڵێنی دا ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەربداتەوە"

سوریا گەورەترین قەیرانی ئاوارەیە لە جیهاندا

سوریا گەورەترین قەیرانی ئاوارەیە لە جیهاندا