رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای ناڵپارێز - پێنجوێن دوو هاوسەری گەنجی لەیەک کرد - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
لەسەر رێگای ناڵپارێز – پێنجوێن
رووداوێکی هاتوچۆ دوو هاوسەری گەنجی لەیەک کرد
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
لەسەر رێگای ناڵپارێز – پێنجوێن رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و دوو هاوسەری گەنجی لەیەک کرد، پیاوەکە گیانی لەدەستدا و خێزانەکەشی بە برینداری رەوانەی سلێمانی کرا.
هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ـی وت، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کرۆلا و پیکابێک روویداوە کە حاڵەتی پێکدادان بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ کە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەشی کە تەمەنی 16 ساڵ بووە، بە سەختی برینداربووە و رەوانەی سلێمانی کراوە.
هێمن ئیبراهیم وتیشی، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندی کانی سپیکە سەربە ناحیەی ناڵپارێزە، لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هاتوچۆش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری