بۆ هه‌ر حاڵەتێكى له‌ناكاو
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى پلانى “کت‌وپڕ” دادەڕێژێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەى پلانى کتوپڕى فڕۆکەخانەى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى کۆبووەوە، بۆ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى كتوپڕ و كاره فریاگوزارییه‌كان.
“كتوپڕ” پلانێكی ساڵانەی فریاگوزاری فڕۆکەخانەكانه، گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێكارانه‌یه بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە فریاگوزارییەکانی وەک رووداوی ئاسمانی، ئاگرکەوتنەوە، یان کارەساتی سروشتی و بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ش لە سەلامەتی کارمەندان و پاراستنی گیانیان.
فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، لە کۆبونەوەکەدا تیشک خراوه‌تە سەر ئامادەکارییەکان بەمەبەستى جێبەجێکردنى پلانى کتوپڕى ساڵانەى فڕۆکەخانە بەپێى یاساکانى رێكخراوى فڕینى شارستانى نێودەوڵەتى و رێنماییەکانى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى عێراقى.
ئەندامانى لیژنەى كتوپڕ له فڕۆكه‌خانه‌كه راسپێردراون بەمەبەستى تەواوکردنى ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنى سیناریۆى پلانى کتوپڕى ساڵانەى فڕۆکەخانە.