تەرمێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزرایەوە
هۆکاری گیانلەدەستدانی نەزانراوە
تەرمێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزرایەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
تەرمێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزرایەوە و تا ئێستاش، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسە روون نەبووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025 لە گەڕەکی سەرچنار و لە ساحەی ماتۆڕەکان، تەرمێک دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتنی خێرا سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن، پێدەچێت ماوەیەک بێت لەوێ گیانی لەدەستدابێت، چونکە بۆنی کردبووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، هێشتا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.