بارهەڵگرەکەی دەستی بەسەرداگیرا و یەک ساحەشی پێخاوێن کرایەوە

نەکەن زبڵ و خاشاک لەناو گەڕەک فڕێ بدەن؛ وەک ئەم شۆفێرەتان لێدێ

964+

ده‌شتی عارف – هه‌ولێر

بارهەڵگرێک ساحەیەکی لە گەڕەکی باداوەی هەولێر دۆزیوەتەوە و بە کەیفی خۆی یەک بار زبڵ و خاشاکی لێ هەڵڕشتووە، شارەوانی پێیزانی و جگە لە زبڵەکەی خۆی و یەک  ساحەی دیکەشی پێخاوێن کردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا شۆفێری بارهه‌ڵگرێك له‌ شوێنێكی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ گه‌ڕه‌كی باداوه‌ زبڵ و پاشماوه‌ی فرێداوه‌، دوای زانینی بابه‌ته‌كه‌ شاره‌وانی چواری هه‌ولێر بارهه‌ڵگه‌ره‌كه‌یان ده‌ستنیشانكردووه‌ و دۆزیویانه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه‌.

هەر بەوەش لێی خۆش نەبوون، پێیانوتووە دەبێ یەک گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ له‌ گەڕەکی پێنجی حەسارۆک خاوێن بکاتەوە، شۆفێرەکەش پێمل بووە و ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025 ساحەکەی پوخت و خاوێن کردووەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری