شاره‌وانى ناچار بوو بڕیار بدات
فڕێدانی زبڵ و خاشاك لەسەر رێگای گوندى دەرگەڵە سزای بۆ داندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر رێگاى گوندى ده‌رگه‌ڵه‌ى ناحیه‌ى وه‌رتێی سنوورى قه‌زاى چۆمان، هاوڵاتیان فێربوبوون زبڵ و پاشماوه‌كانیان فڕێده‌دا، ژینگه‌ى شوێنه‌كه‌ى شێواندبوو، بۆیه شاره‌وانى به ناچارى بڕیارى سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ركردووه كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
شاره‌وانى ناحیه‌ى وه‌رتێ، بە هاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی خانەقا و لەگەل کۆمپانیای ئەرتوش دەستیان بە خاوێنکردنەوەی ئه‌و شوێنه كردووه له‌سه‌ر رێگای گونده‌كه، به‌شێكى پاشماوه‌كانیان سووتاند و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان بۆ كارگه ریسایكلینه‌كه‌ى ئیداره‌ى سۆران نارد.
نه‌جات ئه‌بوبه‌كر، به‌رپرسی كۆمپانیاى ئه‌رتووش، كه كارى خاوێنكردنه‌وه‌ى سنورى چۆمان ده‌كات، به 964 وت، هۆكارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و رێژه زۆره‌ى پاشماوه‌كان بۆ ده‌ستبه‌رداربوونى كۆمپانیای پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، بووه هۆى كۆبوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كان.
وتیشی “شاره‌وانى ناحیه‌كه بڕیاریداوه كه سزاى پێبژاردن بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه بكات كه له‌و شوێنه زبڵه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وه دووه‌مجاره ئاگادار ده‌كرێنه‌وه”.
ماوه‌ى نزیكه‌ى 12 ساڵه پاشماوه‌كانى ئه‌م ناحیه‌یه له‌م شوێنه فڕێده‌درێن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌هۆى كارنه‌كردنى كۆمپانیا رێژه‌یه‌كی زۆر كۆكرابووه‌وه، ئێستا كۆمپانیاكه‌ى ئه‌وان ئه‌م كاره‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه.
ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ى له‌و شوێنه كۆده‌كرێته‌وه هی دوكاندار و هاوڵاتیانى گونده‌كه‌یه، به‌قه‌سەى به‌رپرسی كۆمپانیاكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌فته‌ى دووجار تیمه‌كانیان، خاشاكه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت “ئه‌و سزایه‌ى دیاریكراوه پێبزاردنى پاره‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوون سزاكه‌یان قوڕستر ده‌بێ”.
داواش له هاونیشتمانیانى ئه‌م گونده كراوه رێگانەدەن هیچ کەسێك سنوری گوندەکانیان به‌م پاشماوانه ناشرین بکات و لە کاتی هەبونی کێشە لە زبڵ و خاشاک به‌م ژماره موبایلانه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی خانەقا و کارمەندەکانی 07503054485
بەرپرسی کۆمپانیای ئەرتوش و تەواوی ژینگەپارێزان 07504414918