سزاکانی فەیسبووک ئیشی خۆی کردووە

964+
فەهمی نەبی

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆمپانیای مێتا، ئەو کەسانەی لە فەیسبووک سزای راگرتنی ئەکاونتەکانیان دراوە بۆ ماوەی دوو مانگ، رێژەی لە %80ی ئەو کەسانەن هەڵەکانیان دووبارە نەکردووەتەوە.

کۆمپانیای مێتا، بە یەکێک لە پێنج گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا هەژمار دەکرێت، خاوەنداریەتی هەریەکە لە پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک، ئینستگرام و واتسئاپ دەکات.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سزای 60 رۆژ راگرتنی ئەکاونتی بۆ ئەوانەی بابەتێکی پێچەوانەی یاساکانی فەیسبووک بڵاودەکەنەوە، دیاریکردووە، ئەمەش وایکردووە رێژەی لە %80ی ئەو کەسانە هەڵەکان دووبارە نەکەنەوە، توندکردنی سزاکان بە شێوازێکە بەکارهێنەران بە شێوەیەکی باش پابەندی یاساکانی فەیسبووک بن.

هەواڵەکەی کۆمپانیای مێتا، لە چوارچێوەی پلانی داهاتووی کۆمپانیاکەیە، رۆژی هەینی 24.2.2023 بڵاوکراوەتەوە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کۆمەڵێک یاسای هەیە بۆ بەکاربەرانی، بە تایبەت لە بارەی رووداوی کوشتن، چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان، وێنەی قەدەغەکراو و چەندان بابەتی دیکە، هەر کەسێک پێشێلی بکات سزای راگرتنی ئەکاونتەکەی بۆ دانراوە.