ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاریی پەیوەندیی دەنگیی خستەکار

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمین جارە بەردەستخستنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی دەنگیی “VoWiFi”ـی لە عێراق کە ئەزموونێکی پەیوەندی کواڵیتی بەرز بۆ بەشداربووان دابین دەکات لەسەر بنەمای روونی و متمانە و ئاسانی بەکارهێنان، ئەم قسەی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ئاسیاسێڵە.

بەرهەم غەریب بە 964ی وت، خزمەتگوزاریی VoWiFi پێداویستییەکانی بەشداربووان لەو شوێنانە دابیندەکات کە پەخشی تۆڕی پەیوەندییەکان سنووردارە، لەوانەش باڵەخانە بەرزەکان و ژێرزەمینەکان و ناوچە دوورە دەستەکان، بەشداربووان تاکە شت کە پێویستە ئەنجامی بدەن بریتییە لە کۆنێکتکردن بە تۆڕێکی وای فایەوە بۆ ئەوەی چێژ لە پەیوەندییەکی دەنگی وەربگرن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ بەرنامە یاخود تێچووی زیادە هەبێت.

بەرپرسەکەی ئاسیاسێل دەڵێ، خزمەتگوزارییەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک دەبێت و بۆ سەرجەم بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بێبەرامبەرە.

هاوتەریب لەگەڵ بەرفراوانبوون و گەشەکردنی خێرای بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق و زیادبوونی ژمارەی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانییەکان، ئاڵنگاریی نوێ هاتۆتە ئاراوە کە پەیوەندی هەیە بە قەرەباڵخیی تۆڕەکان و سەختیی گواستنەوەی سیگناڵ لەناو باڵەخانەکاندا، بەردەستخستنی خزمەتگوزاریی VoWiFi وەڵامێکی کردارییە بۆ ئەم ئاڵنگارییانە.

ئاسیاسێڵ دابینکاری سەرەکیی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ی به‌شداربووانی نزیکەی 20 ملیۆن کەسە.

ئاسیاسێڵ هاک نەکراوە و هەڵەی تەکنیکیش نەبوو، سیستمی نو...

ئاسیاسێڵ هاک نەکراوە و هەڵەی تەکنیکیش نەبوو، سیستمی نوێیان تاقیکردەوە