بۆ ژینگه‌یه‌كى لەبار و ته‌ندروست
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستى به شوشتن و پاككردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌ستى به شوشتن و پاككردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كان كرد، ساڵانه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌مساڵیش سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هاوكاریانه.
سامان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌م هه‌ڵمه‌ته كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆ و سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وتیشی “له كۆلیژى ئه‌ندازیاری ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌ته‌كه كردووه و دواتریش كۆلیژه‌كانى دیكه ئه‌م كاره‌یان بۆ ده‌كرێت”.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له ژێر ناوى “هه‌ڵمه‌تى شوشتن و پاككردنه‌وه‌ى كۆلێژ بۆ ژینگه‌یه‌كى له‌بار و ته‌ندروست” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.