نابێت سه‌لاجه‌كانتان بكوژێننه‌وه
ته‌ندروستى دهۆک رێنمایی نوێی بۆ خواردنگه‌كان بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى دهۆك رێنمایی نوێی بۆ خواردنگه‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و بۆ هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانیش گشتاندنى بۆ كردووه كه یه‌كێك له رێنماییه‌كان نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌لاجه‌ى خواردنگه‌كان بكوژێندرێته‌وه.
له‌دواى رووداوى ژه‌هراویبوونى زیاتر له 100 هاوڵاتی له مانگى رابردوو ئه‌وه بۆ جاری دووه‌م ته‌ندروستى دهۆك رێنمایی نوێ ده‌داته ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بۆئه‌وه‌ى خورادنگه‌كان پابه‌ند بكرێن.
به‌پێی ئه‌و نووسراوه فه‌رمییه‌ى ته‌ندروستى دهۆك، كه ته‌ندروستى ئاكرێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، نابێت خواردنگه‌كان كه‌ره‌سته‌ى مایونیز به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دروست بكه‌ن و پێویسته به‌رده‌وامیش له‌ناو سه‌جه‌لاجه‌كانیان دابندرێت.
ئه‌و شیشه‌ى له خواردنگه‌كان كه‌با بو تكه‌ى پێ لێده‌درێت، نابێت له‌سه‌ر یه‌ك دایندرێن، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ته‌نیشتی یه‌كه‌وه ریز بكرێن، ناشبێت ئه‌و گۆشته‌ى له شیش دراوه له‌ناو یه‌ك سه‌لاجه‌دا تێكه‌ڵى گۆشتى فرێش بكرێت.
ته‌ماته و سه‌وزه‌وات نابێت له‌ناو ئه‌و سێنیه دابندرێت كه كارى گه‌سی لێده‌كرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له شوێنێك بن دوور له تینى ئاگر.
سه‌وزه باش بشوورێته‌وه و به‌ڕێگه‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم، خوێ و خه‌لیش ته‌عقیم بكرێت.
پێوسته له‌سه‌ر هه‌موو مێزێكمى نان خواردن سركه (خه‌ل) هه‌بێت و ناسبێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌لاجه‌كان بكوژێندرێنه‌وه.
ئه‌و كرێكار و كارمه‌ندانه‌ى له خواردنگه‌كان كارده‌كه‌ن، پێویسته به‌رده‌وام ده‌سته‌كانیان پاك بشۆن و جلوبه‌رگى كاركردینان له‌به‌ردابێت.