موچە خۆران گرفتارن

کێشەى بانکى (تى بى ئاى) بەردەوامە

+964

وریا فەتاح

کێشە و گرفتەکانى بانکى (تى بى ئاى) بەردەوامە، ئەو موچەخۆرانەى لە هەژمارى من سەر بەو بانکەن تووشى گرفت بوون و کێشە بۆ وەرگرتنى موچەکانیان دروستبووە.
ئەمڕۆش موچەخۆران لەبەردەم بانکەکە سەرەیان گرت و لەچاوەڕوانى وەرگرتنى موچەکانیانن، بانکەکە دەڵێت، بەشێک لە موچەخۆران شارەزاییان نییە و موچە خۆرانیش دەڵێت، ئاى تی ئێمەکان کێشەیان تێدایە و کۆدەکانیان نایخوێنێتەوە.
دوێنێ، وەزارەتی دارایی و ئابووری نیگەرانى دەربڕى لەبارەی ئەو زەحمەتییانەی هاتبووە بەردەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بەهۆی دواکەوتنی کارەکانی بانکی بازرگانی عێراقی (تی بی ئای).

ئەم مانگە، نزیکەی 24,000 مووچەخۆر مووچەکانیان لەڕێگەی تی بی ئایەوە وەردەگرن، لەنێوان 1 تاکو 3ـی ئەیلوول، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 27 ملیار دیناری گواستۆتەوە بۆ بانکی تی بی ئای بە مەبەستی دابەشکردنیان بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی بانکەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە بانکی تی بی ئای دەکات، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، رێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت، ئەمەش دابینکردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕکردنەوەی ئامێرەکانی پارە دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی، و شاری سلێمانی بەتایبەتی.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

موچه‌ى به‌شێكى خانه‌نشینانى سلێمانى له‌ 12 بانک راگی...

موچه‌ى به‌شێكى خانه‌نشینانى سلێمانى له‌ 12 بانک راگیراوه‌